Skip to the content

سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه‌ كوردستانييه‌كان پێشوازی لە ڕێكخراوى گەنجانى ڕاپەڕین کرد

ڕۆژى دووشەممە ١٧ى ئادارى ٢٠٢٥، فەهمى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه‌ كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین کرد.
فه‌همى بورهان بە شێوەیەکی گشتی باسی لە گرنگيی ڕێکخراوەکانی مەدەنی کرد، کە هەموو کات ڕۆڵێکی باڵایان هەبووە لە هۆشیارکردنەوەی گەنجان، بۆیە داواى لێ کردن ڕۆڵی کاراشیان هەبێت لە پرسە نەتەوەییەکان، لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کۆڕ و سمینارانەی کە ڕێکخراوەکە ئەنجامی دەدات.
هاوکات داواشی لێيان کرد کار بۆ دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئەم دۆسیەیە بەزیندویی لای خەڵک بمێنێتەوە.