سەرۆکی دەستەی گشتيى ناوچە کوردستانیيەکان لەگەڵ بەرپرسی سیاسی و ئابووری لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا لە هەولێر کۆبووەوە

ڕۆژى دووشەممە ١٧ى ئادارى ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، پێشوازی لە ئان مەسون، بەرپرسی سیاسی و ئابووری و زوهەیب ڕەشید، بەرپرسی سیاسی لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا لە هەولێر کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى كێشه و گرفته‌كانى ناوچه كوردستانييه‌كان و ڕێگه‌چاره‌ى ئه‌و گرفتانه كرا. بەرپرسی سیاسی و ئابووری ڕایگەیاند: هەوڵەکانی دەستەكه گرنگن و ئێمەش درک بە هەستیاريی ئەم پرسە ده‌کەین و بەلامانەوە جێگه‌ی بایەخن.
هه‌روه‌ها فه‌همى بورهان بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ى بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، بە تایبەت کێشەی جوتیاران، کە لەم دواییانەدا بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان یاسای لە پەرلەمانی عێراقەوە بۆ دەرکرا، بەڵام سوپای عێراق جارێکى دیکە لەم ناوچانە هەڵیکوتایە سەر جوتیاران، لە کاتێکدا ئەرکی سوپا نييه تێکەڵ بە کێشە مەدەنییەکان ببێت.
هاوکات پرسی سەرژمێری، یەکێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و گفتوگۆی لەبارەوە کرا. ئەوەش خرایەڕوو كه تاكوو ماددەی۱٤۰ی دەستوور جێبەجێ نەکرێت، ئەو کێشانە لەم ناوچانە هەر بەردەوام دەبن.