بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان سیمیناری "پەیوەندییەکان ئامرازێک بۆ پێشکەوتن" بەڕێوەچوو

ڕۆژى سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، بهكر ئيسماعيل، بەرپرسی پەیوەندیيەکانی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سیمینارێکى به ناونیشانی "پەیوەندیيەکان ئامرازێک بۆ پێشکەوتن" پێشكهش كرد.
ناوبراو چەمک و پێناسەی پەیوەندییەکانی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە ڕەگەزەکانی پەیوەندیکردن كرد و باسیشی لە پەیوەندیيەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەکی کرد.
لە تەوەرێکی ديكهى سیمینارەکەدا تیشکی خستە سەر کاریگەریی پەیوەندییەکان و دیپلۆماسییەت لەسەر پێشوازیکردن لە سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وڵاتانی هەرێمی و ئەوروپاییەوە. هەروەها ئاماژەی بە ڕێککردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند دا.
لە کۆتاییدا فەهمی بورهان، دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، وێرای دەستخۆشی لە ناوبراو، بابەتەکەی بەرز نرخاند.