سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكان پێشوازی لە نوێنەری جوتیارانی شارهدێى سەرگەڕان کرد

ڕۆژى سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە محەمەدئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان کرد.
سەرەتای دانیشتنەکه گفتوگۆ لەبارەی کێشەی جوتیاران و چۆنیيەتی چارەسەرکردنیان كرا. دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو سکاڵایەی وەزارەتی بەرگريی عێراق کرا، کە لەسەر ناوبراو و جوتیارانی کەرکووک لە دادگهی (دوبز) تۆماری کرابوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەی کە ليژنەی لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵى کردبوو.
لە کۆتاییدا سەرۆکی دەستە ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دهربڕى، كه له چارهسهركردنى کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ناوچە کوردستانییەکان درێغى ناكهن.