Skip to the content

لەژێر ناونیشانی "بڕیاری٢٢٥٠" دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سيمينارێكى ڕێكخست

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی پرۆژەی (هاندانی فەرمانبەران)ی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "بڕیاری ٢٢٥٠" پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکەدا، سەرۆکی دەستە و ڕاوێژکاران و سەرۆکی فەرمانگەکان و گشت فەرمانبەرانی دەستە ئامادەبوون و ناساندن بۆ بڕیاری "٢٢٥٠" کرا؛ کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم بڕیارە، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایه‌ن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند کراوە؛ بڕياره‌كه‌ له‌بارەی ئاشتی و ئاسایشی گەنجانە، بە مەبەستی دروستکردنی داهاتوویەکی سەقامگیر.

تەوەرێکی ديكه‌ى سیمینارەکە بریتی بوو لە خستنەڕووی گرنگيی بڕیاری "٢٢٥٠"، چونکە گەنجان بەپێی ئامارە وەرگیراوەکان بە ڕێژەی ٦٢%ی دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنن.
ئەم بڕیارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە گەنجان ڕۆڵی دیار و ڕاستەقینەیان هەبێت لە كۆمەڵگه‌دا.