سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە قوتابییەکی یەکەمی سەر ئاستی عێراق
 
			
		ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە ئامادەبوونی هەر یەک لە ڕاوێژکاران و ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە و کەسوکارەکەی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە قوتابی (پارسا سەباح ئەحمەد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی سەت لە پۆلی دوازدەی زانستی.
شایانی باسە، قوتابیی ناوبراو کچە کوردێکی خەڵکی خورماتووە لە پارێزگای سەڵاحەددین.
 
                                    
                                                                    