پەیامی سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم به بۆنه‌ى جەژنی "جەما"وه

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٦ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، په‌يامێكى به بۆنه‌ى جه‌ژنى جه‌ما بڵاو كرده‌وه و پيرۆزبايى له خوشك و برايانى ئێزدى كرد، به بۆنه‌ى ئه‌و جه‌ژنه‌وه.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى په‌يامه‌كه‌ى سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمه:
بە گه‌رمى پيرۆزباييى جه‌ژنی جه‌ما لە خوشک و برا ئێزیدیيەکانمان، لە كوردستان و عێراق و هەر شوێنێکی جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم چەژنە ببێته هۆی ئارامی، تەبایی و ئاشتی بۆ خوشک و برایانی ئێزدی.
فەهمی بورهان
سه‌رۆكی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم