شاندێکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەردانی نووسینگەی ماددەی 140ی پارێزگای نەینەوایان کرد

لەسەر ڕاسپاردەی فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، شاندێکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە پێکهاتبوو لە میرزا دنایی ڕاوێژکار، سەربەست مەغدید سەرۆکی فەرمانگە، ژوان حەیدەر سکرتێری سەرۆکی دەستە، ئوسامە غەریب بەرپرسی کارگێڕی، سەردانی نووسینگەی ماددەی ١٤٠ی پارێزگای نەینەوایان کرد و لەلایەن هەردی خزر محەممەد بەڕێوەبەری نووسینگە پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ دەربارەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور کرا و دوایین هەنگاو و کار و چالاکییەکانی ئەو نووسینگەیە لە پارێزگای نەینەوا باسی لێوە کرا.
هاوکات، شاندی دەستە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی ماددەی ١٤٠ لە پارێزگای نەینەوا لە ناوبراو کرد و پاڵپشتیی تەواوی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانیان بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا نیشاندا، بە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە.