Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازى لە بریکارى وەزیرى دەرەوەى عێراق كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٣ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە ئەحمەد نایف ئەلدلێمی، بریکارى وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و دوايين پێشهات و بارودۆخى ناوچه‌كه‌، به‌ تايبه‌ت شه‌ڕى ئێران و ئيسڕائيليان تاووتوێ كرد.

سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌رمه‌نستان له‌ عێراق کۆبووه‌وه‌

ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، سەردانى باڵێوزخانەى کۆمارى ئەرمەنستانى لە بەغدا کرد و لەلایەن ڕوبین سوغۆیان، باڵێوزى ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق کۆبووه‌وه‌

ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، له‌گه‌ڵ عه‌بدولله‌تيف ڕه‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراق کۆبووەو و دوایین پێشهاتەکانى شەڕى ئێران و ئیسرائیليان تاووتوێ كرد.

بەڕێوەبەرى گشتيى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا پێشوازى لە سەرۆکى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٩ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، بەختیار حاجى، بەڕێوەبەرى گشتيى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، پێشوازى لە ماجد شنگالى، سەرۆکى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.

سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان كرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی ئايارى ٢٠٢٥، فارس عيسا، سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، پێشوازى له‌ عوسمان ياسين عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان كرد.