به‌ختيار حاجى پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی توێژینه‌وه و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی یەکشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2025، بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون، لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە د.خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی توێژینه‌وه و بەدواداچوون، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
له میانی دیدارەکەدا، باس لە ڕێوشوێنى به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیی زانستى و ئه‌كاديمیى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كه و هاوتا فيدراڵيه‌كه‌ى کرا؛ هه‌روه‌ها ڕاگەیاندنی ئەنجامی پرۆسەی وەرگرتنی هاوبەشی نێوان زانکۆ فیدراڵی و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان تاووتوێ كرا.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا، د.خەتاب ئەحمەد مستەفا، پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ڕۆڵی لە به‌رزكردنه‌وەی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبه‌ش له نێوان دامەزراوەكانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەربڕی.