سه‌ركۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١ی كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، له‌تيف ڕه‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراق، پێشوازى له فارس عيسا، سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كرد و له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا باسيان لە بارودۆخی سیاسی و گشتيی عێراق كرد.
هەروەها دوایین پێشهات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێگه‌کانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەپێی یاسا و دەستوور، گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێريی گشتيی ئەمدواییەى دانیشتووان له عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو کە بڵاوکردنەوەی بە پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دادەنرێت.