Skip to the content

سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا به‌شدارى له‌ ئاهه‌نگى جه‌ژنى نيشتمانيى قه‌ته‌ر كرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژى نيشتمانيى قه‌ته‌ر كرد، كه‌ له‌لايه‌ن باڵیۆزخانەی ئه‌و وڵاته‌وه لە بەغدا ڕێكخرابوو.

لە ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک دیپلۆماتکاری عەرەب و بیانی، هەروەها چەند بەرپرسێکی حکوميی عێراق ئامادەى بوون.

فارس عيسا بە ناوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی حکومەت و گەلی دەوڵەتی قەتەر کرد و هیوای بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلى قەتەری خواست.