Skip to the content

سەرۆکى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نێرده‌ى يونامى كۆبووه‌وه‌

ڕۆژى دووشەممە ١٥ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان، سەرۆکى نێرده‌ى يونامى (UNAMI)، لە بارەگای نوێنەرایەتییەکە، لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە و باسیان لە بارودۆخی سیاسيی عێراق دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و هەوڵە بەردەوامەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ كرد.

هاوکات تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی سیاسيی گشتيی هەرێم و پێگەی کورد لە بەغدا کرا.

محه‌مه‌د ئەلحەسان سوپاس و پێزانینی خۆی، بۆ هەوڵەکانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەربڕى، بەمەبەستى چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.