Skip to the content

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازى لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە کامیل دولەیمی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کرد و پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە کرد، هەروەها باسیان لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد، بەپێی مەرجە دەستوورییەکان و چوارچێوەی کاتی دیاریکراو.

هەر لە دیدارەکەدا ڕێگەکانی بەرزکردنەوەی ئاستى هاوکاری نێوان نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ديوانى سەرۆکایەتیی کۆمار تاووتوێ کرا، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.

سەرۆکی دیوانى سەرۆکایەتیی کۆمار، ستایشی ڕۆڵی گرنگی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا کرد، لە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان.