سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازى لە میری ئێزدییان کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سهرۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە حازم تەحسین بەگ، ميرى ئێزدیيان و شاندی یاوەری کرد.
لەمیانی دیدارەکەدا، باس لە ڕێگەکانی پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و برایەتی لەنێوان هاووڵاتییانی کوردستان کرا.
هەروەها باسیان لە دۆخی ئێزیدییە ئاوارەکان کرد، کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەدواداچوون بۆ ڕێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند و شایستە بۆ قوربانییەکانیان. هەروەها ڕێککەوتنی شەنگال، کە لەنێوان ههردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە، هاوکات لەگەڵ ڕۆڵی نوێنەرایەتی لە چاودێریکردنی ئەم پرسە گرنگە تاووتوێ کرا.
لە کۆتاییی ديدارهكهدا مير حازم تەحسین بەگ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان، به تايبهتى سهرۆك مەسعود بارزانی دەربڕی، بۆ ڕۆڵی لە پێشخستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و جەختکردنەوەی بەردەوام لەسەر مافەکانی پێکهاتەکانی كوردستان.