سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له سه‌رۆكى پاكستان کرد
ڕۆژی یەکشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2025، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، به یاوەری د.عه‌بدولله‌تيف ڕه‌شيد سه‌رۆك كۆماری عێراق، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی پاکستان ئاسف عەلی زەرداری کرد، کە ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە بەغدا.
له کۆبوونەوەکەدا، ڕێوشوێنى پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاووتوێ کرا. هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر پێويستیی هه‌ماهه‌نگیكردنى هه‌ڵوێسته‌كان، له باره‌ى كێشه هه‌رێمييه‌كان و هاوكاريكردن له پته‌وكردنى ئاسايش، سه‌قامگيریی ناوچه‌كه و كۆنترۆڵكردنى گرژييه‌كان كرده‌وه.
لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنه‌رايه‌تیی حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەناوی سەرکردایەتیی هه‌رێمى کوردستانەوە بەخێرهاتنی سەرۆکی پاکستان و وەفدی یاوەری کرد و بانگهێشتی کرد بۆ سەردانی داهاتووی بۆ عێراق، سەردانی هەولێر بکات و لەنزیکەوە شاهێدی جوانیی هه‌رێم و گەشەسەندنەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا بێت.
لە بەرامبەردا سەرۆکی پاکستان، سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی نوێنه‌رايه‌تیى حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بانگهێشتکردنەکەی کرد. سڵاوی خۆى ئاراستەی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان، له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئاماده‌يى خۆى بۆ سەردانی هەرێم له ده‌رفه‌تێكى ديكه‌دا، دووپاتکردەوە.