شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی فیدراڵی کرد
لە پەراوێزی ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی هاوبەشی نێوان زانکۆكانی فيدراڵی و هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2025، بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەیاوەری د.خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی توێژینه‌وه و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ د. حه‌يده‌ر عه‌بد زه‌هه‌د بريكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى فيدراڵى و د.حازم عەبدولرەزاق بەڕێوەبەری گشتیی توێژینه‌وه و بەدواداچوون لە وەزارەت كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پەیوەندیی ئەکادیمی و زانستیی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا. هه‌روه‌ها باس لە پێويستیى گه‌يشتن به لێكتێگه‌يشتن سه‌باره‌ت به دانپێدانانی هاوبه‌ش به زانكۆ ئه‌هلییه‌كان كرا.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە وەرگرتنی هاوبەشی نێوان زانکۆ فیدراڵييه‌كان و هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگە، دوای ئەو دابڕانه‌ى كه لە ساڵى (1991)ه‌وه به‌رده‌وامه.
لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان هەوڵەکانی نوێنەرایەتییان، بۆ سه‌رخستنى وەرگرتنی هاوبەش بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا به‌رز نرخاند.