وەرگرتنی قوتابیان لەنێوان زانکۆکانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی ڕاگەیەندرا
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی یەکشەممە، 7ی کانونی یەکەمی 2025، لە بەغدا بەڕێوە چوو، بە ئامادەبوونی د.نه‌عيم ئه‌لعه‌بودى وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی فیدراڵی، به‌ختيار حاجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى په‌يوه‌ندى و به‌دواداچوون له نوێنه‌رايه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە بەغدا، د.خه‌تاب ئه‌حمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.حەیدەر عه‌بد زهد بريكارى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی فیدراڵی.
وەرگرتنی 105 خوێندکاری دەرچووی خوێندنی ئامادەيى لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، له زانكۆى پارێزگاكانى ڕێكنه‌خراو به هه‌رێم، هەروەها 260 خوێندکاری دەرچووی خوێندنی ئامادەيى لە قوتابخانەکانی پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.