Skip to the content

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ بووەوە

ڕۆژی یەکشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2025، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆ بووەوە.

لە میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستى هاوکارییەکان لە بواره‌ ئەمنییەکان کرا، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەهۆشبەرەکان، بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی، بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی لە هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرد.