Skip to the content

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداریی بۆنەی ساڵیادی شای مەغریبی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەشداریی ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە باڵیۆزخانەی ده‌وڵه‌تى مەغریب لە بەغدا کرد.

ڕێوڕەسمەکە بۆ یادكردنەوەی ٢٦ هەمین، ساڵیادی دانیشتنی شا محەممەدی شەشەم لەسەر تەختی شانشینی مەغریب بەڕێوە چوو.

لە بۆنەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی عەبدولكەریم بن سەلام، كارگێڕیی باڵیۆزخانەی ده‌وڵه‌تى مەغریب كرد؛ هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ حكومەت و گەلی مەغریب خواست.

لە بەرامبەردا، کارگێڕیی باڵیۆزخانەی ده‌وڵه‌تى مەغریب سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئامادەبوونی سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمەکەدا دەربڕی و سڵاوی حكومەت و گەلی مەغریبی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی هەرێمی كوردستان كرد.