Skip to the content

هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەرێم و فیدراڵ بۆ خزمەتکردنی دۆسیە گرنگەکان باسکرا

ئەمڕۆ سێشەممە، ، ١ی تەمموزی ٢٠٢٥، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرۆشیی هەرێم بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی کردەوە، بەتایبەتی لە پرسی مووچەی فەرمانبەران.

بەختیار حاجی و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی دۆسیە گرنگەکان، هەردوولا جەختیان کردەوە، وێڕای جێبەجێکردنی تەواوی پابەندییەکانی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە خوازیاری بەردەوامبوونی گفتوگۆکانە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و گشتگیر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.