گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگی و ئاڵوگۆری ئەزموونی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم و فیدراڵ کرا

ڕۆژی سێشەممە، 1 ی تەمووزی 2025، بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون، لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتى بهرزكردنهوهی ئاستی هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان، و هەریەک لە وەزارەتی گواستنەوە و دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى، دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، وەزارەتى گهیاندن لە حکومەتى فیدراڵ، تاوتوێکرا. هەردوو لا جەختیان لە گرنگی ئاڵوگۆڕی سەردان و ئەزموونەکانی نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوتاکانی لە حکومەتی فیدراڵ کردەوە.