Skip to the content

به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان هەردوو وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و فیدراڵ تاوتوێ کرا

ڕۆژی دووشەممە 30 ی حوزەیرانی 2025، بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، و لەلایەن د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانى وەزارەت پێشوازی لێکرا.


لە دیدارەکەدا، چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان هەردوو وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و فیدراڵ، له‌ بواره‌كانی ئاسایش و هاتووچۆ و كارتی نشتیمانی و به‌رگری شارستانی، تاوتوێکرا.

بەختیار حاجی، ئاماژەی بەوەشکرد کە نوێنەرایەتی هەموو هەوڵێکى خۆى دەخاتەگەڕ، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و بەربەستانەی کە دەبنە ڕێگر لە ڕێی پرۆسەى هاوکارى و هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی دیوانى وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی ڕۆڵی نوێنەرایەتی کرد، لە لێکنزیککردنەوەى تێڕوانینی نێوان دامەزراوە فیدرالییەکان و هەرێمی کوردستان، وهەروەها خێرا ڕاییکردنى مامەڵەی هاووڵاتیان، و گۆڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌ فه‌رمیه‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر، لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە.