Skip to the content

بەڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا بەشداریى کۆبوونەوەى هاوبەشى ئەنجومەنى ڕاژە و وەزارەتى خوێندنى باڵاى فیدراڵى کرد

بەختیار حاجى، بەڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی ڕاژە و وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵی، كه‌ بە ئامادەبوونى سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژە و بریکاری وەزیرى خوێندنى باڵا و ژماره‌یەک لە بەرپرسانى هەردوولا به‌ڕێوه‌ چوو.
لە میانەى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆى چڕوپڕ لە بارەى میکانیزمى وەرگرتنى داتاى دەرچووان و چۆنیەتیى پێدانى ژمارەى کۆد، بەمەبەستى دامەزراندن كرا.
هەروەها بڕیاردرا، داوای داتای سێ یەکەمه‌كان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاكان، لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بکرێت؛ کە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاى فیدراڵى ناسێنراون، لە دانیشتووانى پارێزگاکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و سەرجەم دەرچووانى ساڵى ٢٠٠٣ تا ٢٠٢٤، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ و ژمارەى کۆدەکان لە ڕێگاى کورتە نامەوە بە دەستیان دەگات.