Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەى فیدراڵی کرد

بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەى فیدراڵی کرد و لەگەڵ د.موحى مورتەزا ئەلقەزوینی، سەرۆکی ئەنجومەن، ئەندامانی ئەنجومەن کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەختیار حاجى، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانى نوێى ئەنجومەنى ڕاژەى فیدراڵى کرد؛ بە بۆنەى دەستبەکاربوونیان .هەروەها باس لە ڕاگه‌یاندنی واده‌ی کۆدى دامەزراندن، بۆ دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان، كه‌ دانیشتووى پارێزگا ڕێکنەخراوه‌كانن له‌ هەرێم، وە ڕەخساندنى دەرفەت بۆ دەرچووانى ساڵانى پێشوو کرا.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتن لە سەر میکانیزمێک بۆ دابینکردنى داتاى پێویست بە ئەنجومەن کرا و جه‌خت له‌ سه‌ر بەرزکردنەوەى ئاستى هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان ئەنجومەنى ڕاژەى فیدراڵى و هەرێمى کوردستان کرایەوە.
سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەن، ستایشى هەوڵەکانى نوێنەرایەتییان لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى، بە هاووڵاتییان و ڕۆڵى گرنگى لە نزیککردنەوەى تێڕوانینی نێوان دامه‌زاروه‌ فەرمییەکانى فیدراڵی و هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون، جەختى کردەوە، کە نوێنەرایەتیى پاڵپشتى لە هەر هەنگاوێک دەکات، کە ببێتە هۆى فراوانکردنى هاوکاریی هاوبەش، بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندیی گشتى.