بەڕێوەبەری گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵی کرد

بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون، لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵی کرد و چاوی به، هانی ئەلعەقابی، بریکاری هونهریی وەزارەت كهوت.
لە میانەى دیدارەکەدا، کە د.ئەحمەد سامى، بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى هاوردەکردن و بەبازاڕکردنى دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان ئامادەى بوو، بهرزكردنهوهی هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستیى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان، تاووتوێ کران.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە دیدارەکەدا، داواى خێراكردنی ڕێكارهكانی دەستپێکردنى پرۆژەى فراوانکردنى سەنتەرى شوشتنى گورچیلە و سەنتەرى منداڵانى ناكام، لە پارێزگاى هەولێر کرد.
بریکارى وەزیر، ستایشى هەوڵەکانى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە بەغدا، بۆ خێراکردن لە ئەنجامدانى مامەڵەى هاووڵاتییان، لە ڕێگەى پلاتفۆرمى ئەلیکترۆنیى خۆیەوە و هەوڵەکانى بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.