Skip to the content

سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراقی کرد

ڕۆژى دووشەممە، ١٤ی تەمموزى ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، سەردانى بارەگاى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى کرد؛ لەلایەن سەفوان گەرگەرى، ئەمینداری گشتیى ئەنجومەنى نوێنەران، پێشوازیی لێکرا.
لە میانەى دیدارەکەدا، پێداچوونەوە بە دوایین پێشهات و ڕووداوەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کاردانەوەیان لەسەر ئاسایش وسەقامگیرى لە ناوچەکەدا کرا.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، چۆنیەتیى پتەوکردنى پەیوەندییەکان و هەماهەنگى لە نێوان ئەمینداریەتی گشتیى ئەنجومەنى نوێنەران و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، تاووتوێکرا.
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ستایشی هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد؛ لە نزیککردنەوەى تێڕوانینەکانى نێوان وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی لابردنی بەربەستەکانی بەردەم هاوکارى و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر.