Skip to the content

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغدا کرد

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغدا کرد و چاوى بە باڵیۆز، گلین مایلز، کەوت.
لە دیدارەکەدا، ڕەوشى ئێستاى هەرێم و ئەو ئاستەنگییانەى ڕووبەڕووى عێراق و هەرێمى کوردستان دەبنەوە و کێشە ناوخۆییەکانى عێراق، تاووتوێ کران.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتى پرسى هەناردەکردنەوەى نەوت تاوتووێ کران؛ هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیى چارەسەرکردنى کێشەکان بە پێى یاسا و دەستوور کردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، پڕۆسەی ئاشتیی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا و ڕۆڵی گرنگی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی و نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانى هەردوولا، لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، تاووتوێ کرا.