سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگەى حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەى تایبەتى خۆی، پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەى حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەری کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، وەزیرى پێشمەرگە، ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی، لە بوارە جیاجیاکاندا تاووتوێ کرا.
لەکۆتاییی دیدارەکەدا، وەزیری پێشمەرگە، سوپاس و پێزانینی خۆی، بۆ هەوڵەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتەکان و دامودەزگا فەرمییەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەربڕى.