نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى کۆبوونەوەى ئامادەکارى بۆ نووسینی یەکەمین فەرهەنگى جوغرافی عێراق کرد

کۆبوونەوەیەک بۆ ئەو لیژنەیەی کە بە فەرمانی دیوانی ژمارە (٢٥١٨٩) دامەزراوە، لە بارەگای ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هیوا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەرى نووسینگەى سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغدا، وەکو نوێنەرى هەرێمى کوردستان، بەشدارى کۆبوونەوەى ئامادەکردنى فەرهەنگى جوغرافیاى عێراقی کرد.
لە میانەى کۆبوونەکەدا، گفتوگۆ لە سەر ئەو پێشکەوتنانە کرا، کە لە کۆکردنەوەى داتا بۆ فەرهەنگەکە دەستیپێکردووە و سەرجەم پارێزگاکانى عێراق دەگرێتەوە.
جێى ئاماژەیە، سەرۆکایەتى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق، سەرپەرشتى لیژنەکە دەکات و نوێنەرى چەندین وەزارەتى پەیوەندیدار و نوێنەرى هەرێمى کوردستانیش، لە خۆ دەگرێت.