بەڕێوەبەرى گشتيى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا پێشوازى لە سەرۆکى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد

ڕۆژى چوارشهممه ١٨ى حوزهيرانى ٢٠٢٥، بەختیار حاجى، بەڕێوەبەرى گشتيى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، پێشوازى لە ماجد شنگالى، سەرۆکى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، پرسى دامەزراندنى دەرچووانى کۆمەڵەى پزیشکى و تەندروستى لە زانکۆ و پەیمانگهکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵانى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤، له دانیشتووانى پاریزگهکانى دەرەوەى هەرێم، هەروەها لیستى دەرچووانى ساڵى ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کە دانەمەزرابوون، تاووتوێ کرا.
بهختيار حاجی سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ "شنگالى" دەربڕى، بۆ هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەکانى سەبارەت بە دۆسیهى دامەزراندنى دهرچووانی پزیشکى و تەندروستى.
لاى خۆیەوە سەرۆکى لیژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆى بۆ نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەربڕى، بۆ
هەوڵەکانیان لەپێناو لێکنزیکردنەوەى تێڕوانینهكانی دامهزراوه فەرمییەکانى هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و فيدڕال، هەروەها ئاسانکارىکردن بۆ ڕاییکردنى مامەڵەى هاووڵاتیيان، لە ڕێگەى پلاتفۆرمى ئەلیکترۆنییەوە کە بارگرانيى هاتووچۆی لەسەر هاووڵاتیيان کەم دەکاتەوە.