سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێم له بهغدا لهگهڵ سهركۆمارى عێراق کۆبووهوه

ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، لهگهڵ عهبدوللهتيف ڕهشيد، سهركۆمارى عێراق کۆبووەو و دوایین پێشهاتەکانى شەڕى ئێران و ئیسرائیل و چۆنیيەتيی دوورخستنەوەى عێراق و وڵاتانى ناوچەکە لەو شەڕە و کاردانەوەکانى ئێستا و داهاتووى لەسەر عێراق تاووتوێ کرا.
پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا، بە تایبەتى بابهتى ڕاگرتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن حکومەتى فیدراڵیيەوە، خاڵێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
فارس عيسا نامەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، کە ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، دايه سەرکۆمار و ناوەرۆکى نامەکە، لە کۆبوونەوەى ههر چوار سەرۆکایەتييهكه کە ئەمڕۆ بە مەبەستى تاووتوێکردنى ڕەوشى گشتيى وڵات گرێ دەدرێت، باس دەکرێت.