Skip to the content

سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌رمه‌نستان له‌ عێراق کۆبووه‌وه‌

ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، سەردانى باڵيۆزخانەى کۆمارى ئەرمەنستانى لە بەغدا کرد و لەلایەن ڕوبین سوغۆیان، باڵيۆزى ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ کرا.
لە دیداره‌كه‌دا دوایین پەرەسەندنەکانى بارودۆخى ئێستا، بە تایبەتى کاردانەوەکانى شەڕى ئیسرائیل و ئێران، لەسەر ناوچەکە و چۆنیيەتيى دوورخستنەوەى وڵاتان و گەلانى ناوچەکە لە تارمایيی شەڕەکە تاووتوێ کران.
هەروەها باس له‌ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى عێراق و ئەرمەنستان کرا، بەتایبەتى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى ئابوورى، وەبەرهێنان و گەشتوگوزار.