سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازى له ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رى بانكه ئه‌هلييه‌كانى پێدانى ئه‌ليكترۆنى كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٣ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە ژماره‌يه‌ك نوێنەری بانکە ئەهلییەکانی عێراقى بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، باس له پرۆسه‌ى پێدانى ئه‌ليكترۆنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا، له‌گه‌ڵ چۆنييه‌تيى په‌ره‌پێدانى ئه‌م سيسته‌مى بانكييه له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕياردرا، ئه‌و بانكانه خول و ۆركشۆپ، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان ساز بكه‌ن، به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى كولتوورى پێدانى ئه‌ليكترۆنى.