Skip to the content

سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازى لە بریکارى وەزیرى دەرەوەى عێراق كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٣ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە ئەحمەد نایف ئەلدلێمی، بریکارى وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و دوايين پێشهات و بارودۆخى ناوچه‌كه‌، به‌ تايبه‌ت شه‌ڕى ئێران و ئيسڕائيليان تاووتوێ كرد. هه‌روه‌ها کاریگەرییەکانى بارودۆخه‌كه‌ لەسەر عێراق و ئەو ڕێوشوێنانەى وەزارەتى دەرەوە گرتوویەتییە بەر، بۆ پاراستنى عێراق لەو شەڕە تاووێ کران.
فارس عيسا جەختى لەوە کردەوە کە سیاسەتى هەرێم لەبارەى دۆخى ئێستا ڕوونه‌ و بەرژەوەنديى خەڵکى خستووەتە سەره‌وه‌ى هەموو شتێک و هەرێمى كوردستان وەکوو فاکتەرى پتەوکردنى ئاسایش و سەقامگیرى دەمێنێتەوە.