سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا پێشوازى له به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان كرد

له‌ميانه‌ى ديداره‌كه‌دا، پێداچوونه‌وه به دۆخى گشتيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به تايبه‌ت كاروبارى دادوه‌رى كرا و باسيان له چۆنييه‌تيى پته‌وكردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌زگه دادوه‌رييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كرد، به تايبه‌تى له‌نێوان هه‌ردوو په‌يمانگه‌ى دادوه‌ريى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتاييى ديداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان ستايشى هه‌وڵه‌كانى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد، له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌تى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستان.