Skip to the content

سەرکۆمارى عێراق لەگەڵ سه‌رۆكى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌غدا کۆبووه‌وه‌

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، عه‌بدوله‌تيف ڕه‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراق، لەگەڵ فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا" پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئێستای عێراق، کێشە سیاسییەکان و ڕێگه‌کانی چارەسەرکردنیان، هەروەها کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ کران.

فارس عیسا جەختی لەوە کردەوە: سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتيی مەسرور بارزانی، ڕوون و ئاشکرایە، بەو پێیەی هەوڵدەدات کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان دروست بكات، ئەمە جگە لەوەی هەوڵدەدات، بە شێوەیەکی ڕیشەیی کێشەکان لەگەڵ بەغدا يه‌كلا بكاته‌وه‌،ئاماژەی بەوەش کرد: نوێنەرایەتی بەردەوام لەگەڵ لايه‌نه‌ حکومی و سیاسییەکاندا لە پەیوەندیدایە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار، سوپاس و پێزانینی خۆی، بۆ ڕۆڵی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغد،ا لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵات دەربڕی.