فارس عيسا و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی فیدراڵ تاووتوێی ڕێگه‌کانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئاو لە وڵات ده‌كه‌ن
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، له‌گه‌ڵ عەون زياب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی فیدراڵ کۆبووه‌وە.
لەمیانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە سیاسەتی ئاو و ڕێگه‌کانی پاراستنی ئەم سامانە نیشتمانییە گرنگە له عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، باس لە ئاسته‌نگه‌كانى بەردەم عێراق کرا لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، وەکوو وشکەساڵی و به بیابانبوون و کۆچی جووتیاران لە گوند و ناوچە گوندنشینەکانەوە بۆ شارەکان.
له كۆتايي ديدارهكهدا، وه‌زيرى سه‌رچاوه ئاوييه‌كانى فيدراڵى، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی كرد، لە لیژنەکانی پێکهێنراو بۆ ئەو مەبەستە، لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی ئەوان لە دەستەبەرکردنی پشکی ئاوی عێراق.