سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە دەزگای شەهیدانی فیدراڵی کرد

ڕۆژی دووشەممه، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە د.تاریق ئەلمەندەلاوی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی، لە دەزگای شەهیدانی فیدراڵی کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کە حەیدەر موه‌فه‌ق بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆشنبیری و پەروەردەیی لە دامەزراوەکە، هیوا محەممەد عوسمان بەڕێوەبەری نووسينگه‌ى سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تیى ئامادەى بوون، ڕێگاکانی هاوكاريكردنى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى قوتابيانى خانه‌واده‌ى شه‌هيدانى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، ئه‌وانه‌ى كه ياساى ده‌زگاى شه‌هيدانى فيدراڵى ده‌يانگرێته‌وه تاووتوێ كرا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا،بڕياردرا لیژنەیەکی کاتی پێکبهێنرێت، بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڕێگری‌کردن لە بەسەرچوونی ئەو ماوە یاساییەی، کە بۆ وەرگرتنی قوتابيان له زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق دیاری کراوە.
له كۆتايیى ديداره‌كه‌دا، سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەزگای شەهیدانى فيدراڵى دەربڕی، بۆ هاوکاریکردنیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کەسوکاری شەهیدانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کە یاسای دامەزراوەکە دەیانگرێتەوە.