Skip to the content

سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەى فیدراڵی کرد

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەى فیدراڵی کرد و لەلایەن د.محی مورتەزا ئەلقەزوینی سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی د.ئەرشەد عەبدولجەبار ئەلعنزى پێشوازی لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستى هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان ئەنجومەنی ڕاژە و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها باس لە پرسی هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان له هەرێم و پشکی هەرێمی کوردستان لە دامەزراندنەکان بە گشتی و پێویستی چارەسەرکردنی کرا.

سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاماژەی بە گرنگی هاریکاریی نێوان ئەنجومەنی ڕاژەى فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی کرد؛ ئەوەشى بە بیرهێنایەوە کە، لەماوەی ڕابردوودا نادادپەروەرییەکی گەورە بەرامبەر دەرچووانی هەرێمی کوردستان كرا، لەڕووی دامەزراندن و پێدانی پلەى وەزیفی.

لە کۆتاییی دیدارەکەدا، د.مورتەزا ئەلقەزوینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە هاوکاریی نێوان وەزارەتەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.