Skip to the content

سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەردانی وەزارەتی لاوان و وەرزشی فیدراڵی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی لاوان و وەرزشی فیدراڵی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئەلموبەرقەع وەزیری لاوان و وەرزشەوە پێشوازی لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامیی پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

لە بەشێکی دێکەی دیدارەکەدا، باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم لاوان و چالاکییە وەرزشییەکان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان کرا. هەروەها کاریگەرییەکانی وەرزش لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و گەنجان بەتایبەتی تاووتوێ کرا.

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبەش بۆ پشتگیریکردنی توێژى لاوان و پەرەپێدانی بزووتنەوەی وەرزشی لە وڵاتدا کردەوە.