Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی کرد

ڕۆژی یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، بەختیار حاجی, بەڕێوەبەری گشتیی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و  چاوی به‌ د.فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوت.

 لە سەرەتای دیداره‌كه‌دا، بەختیار حاجی، پیرۆزبایی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەی. 

لە به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و قۆناغەکانی پێکهێنانی هه‌ردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرا. 

لە کۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەختیار حاجی، هیوای سەرکەوتنی بۆ د. فەرهاد ئەتروشی خواست، لە ئه‌ركه‌ نوێيه‌كه‌يدا؛ جەختی لە ئامادەیی نوێنەرایەتی کرد، بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی لەم قۆناغە هەستیارەدا.