سهرۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق کۆ بووەوە
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، فارس عیسا، سهرۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ جۆن کاڤانا، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە بەغدا کۆ بووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای ناوچەکە و کاریگەرییەکانی له سهر عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. دواتر باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق کرا، دیارترینیان قەیرانی وشکەساڵی و کەمی ئاو؛ هەروەها قۆناغەکانی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی ههردوولا بکات.
فارس عیسا، ئاماژەی بەوەدا کە، هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پەیوەندیی هاوسەنگ و ئەرێنیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دروست بکات، کە يارمهتيدهر بێت بۆ پتهوكردنى ئاسایش و سەقامگیری له ناوچهكهدا.