Skip to the content

سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی فینلەندا کرد

ڕۆژی یەکشەممە، 15ی شوباتی 2026، فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی خۆی، به‌ ئاماده‌بوونى عه‌بدولهادى رزه‌يج، بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فيدراڵ، پێشوازی لە ماری ڕانتانین، وەزیری ناوخۆی فینلەندا و شاندی یاوەری کرد؛ کە پێکهاتبوو لە باڵیۆزی فينله‌ندا لە عێراق، ئانتی پۆتکۆنێن، وەزیری ڕاوێژکار، ئاکی کاوپنتێن.

لە میانی دیدارەکەدا، بارودۆخی ئێستای ناوچەکە، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاردانەوەکانیان لەسەر وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ کرا. 

هەروەها هەردوولا هەوڵەكانى دژە تیرۆر، کۆچی نایاسایی، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانی تری نێودەوڵەتیی جگە لە ڕێگاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتيیانى هەردوولا تاوتوێ کرد. 

سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی فینله‌ندا دەربڕی، لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش؛ جەختیشی لەوە کردەوە کە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەناوی جیهانەوە شەڕی تیرۆریان کردووە و سەرکەوتوو بوون لە شکاندنی ئەفسانەی داعش.

 لە کۆتاییی ديداره‌كه‌دا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.