سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ كارگێڕی باڵێوزخانه‌ى كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ كۆ بووەوە
ڕۆژی چوارشەممە، 4ی شوباتی 2026، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولفەتاح شێخ ئەحمەد، کارگێڕی باڵیۆزخانەی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ لە بەغدا کۆ بووەوە.
له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چۆنيه‌تیى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه دووقۆڵييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ، تاوتوێ كران. هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ ئاسۆكانى هاوكاریی بازرگانى و ئابوورى له نێوان هه‌ردوولا كرا.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێى بارودۆخى ئێستاى ناوچه‌كه و چۆنيه‌تیى چه‌سپاندنى ئاسايش وسه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرا.
سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه لەسەر ئەوەی كه، هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات په‌يوه‌ندييه‌كى هاوسه‌نگى لەگه‌ڵ وڵاتانى دۆست هه‌بێت، كه لەگه‌ڵ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگونجێت.
لاى خۆيه‌وه، كارگێڕى باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ له به‌غدا، جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى وڵاته‌كه‌ى كرده‌وه، بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له بواره جياجياكاندا.