سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منى ده‌بێت به سه‌رۆكايه‌تيى سودانى
ڕۆژى سێشه‌ممه ٢٠ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٦، فارس عيسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منى، به سەرۆکایەتيی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ناوچه‌كه بوونه‌ته‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگەى هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک سەرکردەی سەربازی و ئەمنيی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دەزگه ئەمنییەکان ئامادەى بوون، باسیان لە دۆخی ئەمنی و سەربازيی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا و ڕێگه‌کانی بەهێزکردنی پێگە بەرگرییەکان، بە درێژایيی سنووری عێراق کرا.
شاندی هەرێمی کوردستان، ئامادەیيی هێزی پێشمەرگەى، بۆ کۆنترۆڵکردن و دابينكردنى ئاسايشى ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سووریاى دووپات کردەوە.