وەزیرى گواستنەوەى فیدراڵ لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتيى حکومەتى هەرێمى کوردستان له بهغدا کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی كانوونى دووهمی ٢٠٢٦، ڕەزاق محێبس ئەلسەعداوی، وەزیری گواستنەوەی فیدراڵ، لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.
لەمیانی دیدارەکەدا، باسیان لە دۆخی گشتيی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە كرد، هەروەها باسيان له ڕێگهکانی پاراستنی عێراق لە کاردانەوەی گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە میکانیزمەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وەزارەتی گواستنەوە و نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاريی باشتر بە هاووڵاتیيان لە کەرتی گواستنەوەدا.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە هەوڵە بەردەوامەکان و دیالۆگەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیر گواستنەوەى فیدراڵى، ستایشی هەوڵەکانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کارای لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پتەوکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و دامودەزگهکانی هەردوو حکومەتى فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.