بەکارهێنانى سەرچاوە مرۆیی و لۆجستییەکانى دەزگا بە شێوەیەکى کاریگەر و پەرەپێدانى توانستە تەکنییەکان بۆ مسۆگەرکردنى نەهێشتنى کاریگەرى مین و تەقەمەنى پاشماوە جەنگدیەکان لەسەر هاووڵاتییان و پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى هەرێمى کوردستان.
دەزگای گشتيی کاروباری مین دەیان زەويی پاککراوه ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکاتەوە
لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگهی گشتيی کاروباری مین، بۆ پرۆسەی پاکسازيی مین، لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بە دەیان پارچە زەويی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونهوه.
لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگی لەلایەن دەزگای گشتيی کاروباری مین بەردەوامە
گهرمههێڵى ژمارە (۱۸۲) تایبەته بە دەزگای گشتيی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیيان دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوە بکەن و دهزگاكه لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی ئاگهدار بكهنهوه.
سێ زەويی مینڕێژکراو دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانهوه
لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ کێڵگەمین دوای پاککردنەوەيان لە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی خاوەنەکانیان كرانهوه.
بڵاوکراوەکان
هەواڵەکان
خزمەتگوزارییەکان
ئاگادارکردنەوە لە "کوکیز"
بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی رێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کوکیز" بە کاردێنێت
لاریم نییە