وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی لە شەهرەزاد سعود کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باسیان لە پەرەپێدانی سێکتەری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کرد.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا هێرشەکانی سەر کێڵگە و دامەزراوەکانی نەوت و گاز ئیدانە کرد.
وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاسی حکومەت و گەلی ئەمەریکای کرد و ڕایگەیاند کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە خزمەتی گەلی کوردستان و گەلی عێراق دایە بۆیە پاراستنی دامەزراوە نەوتی و گازییەکان ئەرکی هەمووانە.