Skip to the content

ڕاگەیانراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی نرخی بەنزین

گۆڕانکاریی لە نرخی لیتری بەنزین دەکرێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، “بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەکان دەبێتە ٧٥٠ دینار”

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە یەکی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی “جۆری نۆرماڵ” دەكاتە ٧٥٠ دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تاکسی، پاس و پیکاب.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەمدەهێنێت و لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو، چاودێری بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەندكراوە لە وەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین.

راگەیاندنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٣